Skip to the content

ئامادەکاریی بۆ پرۆسەی ناونووسینی حه‌ج دەکرێت

دوای کۆتاییهاتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ، بڕیارە پڕۆسەی ناونووسینی حەج بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەست پێ بکات

نەبەر ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: ناونووسین تەنیا بۆ ساڵی داهاتوو (٢٠٢٤) دەبێت و ڕەنگە هەمان ڕێژەی ساڵی ڕابردووی هەبێت.

دوایین پرۆسەی ناونووسینی حەج دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ و زیاتر لە ٨٦ هەزار کەس ناوی خۆیان نووسی، لەو ژمارەیەش زیاتر ٢٠ هەزار کەس حەجیان کرد.

نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوانەی لە ٥ ساڵی ڕابردوو نەچوونەتە حەج، وردبینی لە ناوەکانیان دەکرێت، پاش نووسینی ناوە نوێیەکان لەگەڵ ناوە کۆنەکان کۆیدەکەینەوە و بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار، تیروپشک ئەنجام دەدەین.

لە وەرزی حەجی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی دارایی پێشکەشی حاجییان کردووە و گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتی: بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

لەبارەی دابەشکردنی ناوەکانەوە گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتی: بەپێی دانیشتووانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری