Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ـی ئابی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.

لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تایبەت بە گەڵالەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان) لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١، دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٩ـی ئابی ٢٠٢٣