Skip to the content

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت ٣٤٨ پۆلی نوێی خوێندن دروست دەکرێن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا بە تەرخانکردنی بڕی شەش ملیار دینار، بەمەبەستی دروستکردنی ٣٤٨ پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکانی گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئەمە لە کاتێکدایە کابینەی نۆیەم لەماوەی چوار ساڵدا ٤٥٢ ژووری نوێی خوێندنی بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

دروستکردنی ئەو ٣٤٨ پۆلە نوێیە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی هەرێمی کوردستانە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری