Skip to the content

قیرتاوكردنی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی دەستی پێ کرد

پرۆسەی قیرتاوكردنی قۆناغی یەكەمی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی، كە بە شاڕێی بابان ناسراوە، دەستی پێ كرد؛ شارەوانیی سلێمانییش ڕایدەگەیەنێت "پرۆسەكە بەردەوامیی دەبێت."

لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕۆژی دووشەممە، ١٤ـى ئابی ٢٠٢٣، پرۆسەی قیرتاوكردنی شەقامی ١٠٠ مەتری دەستی پێ كرد ‌و چاوەڕێ‌ دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا پرۆسەكە بەكۆتا بگات.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە، چینی یەكەمی قیركردنەكە لە دوای یەكتربڕی ژمارە ١١ـەوە دەست پێ دەكات و لە ڕۆژانی داهاتوودا پرۆسەكە بەردەوامیی دەبێت، لە پێناو ئەوەی شەقامەكە بە زوویی تەواو بكرێت.

درێژیی قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٠٠ مەتری ٣٢ كیلۆمەترە ‌و لە تاسڵووجەوە دەست پێ دەكات تا گوندی دەمركان، وەكوو هەنگاوی یەكەمی پرۆسەی قیرتاوكردنیش، هەردوو سایدی شەقامەكە بە درێژیی ١٠ كیلۆمەتر قیر دەكرێن، لە سەرجەم بەشەكانی تری شەقامەكەشدا كاركردن بەردەوامە بۆ تەواوكردنی یەكتربڕ و پرد و ڕاستەشەقامەكان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری