Skip to the content

كێشەی بەنزین لە ماوەیەكی زۆر كەمدا چارەسەر دەکرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەوڵەکانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین چڕ کردەوە و دوای ڕێگەپێدان بۆ هاوردەکردنی بەنزین لە 30/7/2023، لە لایەن كۆمپانیاکانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت.

بە هۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10/7/2023، پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێ کەوتووەتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین.

هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستیی بە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە؛ دوای هاوردەکردنیشی، کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین نامێنێت.