Skip to the content

لە 1ـی ئەیلول بەدواوە دەوامی فەرمیی زانکۆ و پەیمانگەکان دەست پێ دەکات

ئامادەکـارییەکـانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ پێشـوازیکـردن لە سـاڵى نوێـى خوێنـدنى (2023-2024) دەستی پێ کــردووە و پـرۆسـەى خوێنــدن لە زانکــۆ و پەیمانگــەکـانى هـەرێمى کــوردستان لە ١ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (١/٩/٢٠٢٣) بـە دواوە، بـە پـێى سـاڵنـامـەى زانکــۆییی زانکۆکـان، بە پــلان و بەرنــامەى داڕێژراو دەست پێ دەکــاتـەوە.

لە هەرێمی کوردستاندا تا ئێستا ١٨ زانکۆى حکومی و ١٧ زانکۆ و لقەزانکۆی تایبەت و ١٢ پەیمانگەى جۆراوجۆر لە شار و شارۆچکە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و ساڵانە هەزاران قوتابیی لە ئاست و قۆناغە جیاجیاكانی خوێندنەوە لەخۆدەگرن.

 

فەرمانگەى میدیا و زانیاری