لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان شێوەى دانەوەى قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە گۆڕانی بەسەردا دێت
بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەو بارودۆخەى ئێستادا، لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکانی پێشینەى هاوسەرگیری و خانووبەرەدا دەکرێت، بەجۆرێک تێیدا ڕەچاوی دۆخی داراییی هاوڵاتییان بکرێت.
لەمبارەیەوە پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "حکومەتی هەرێم لەو گۆڕانکارییەدا مەبەستییەتی فشار و بارگرانی لەسەر هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دروست نەبێت و میکانیزمی پێشوو لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا گۆڕانکاری بەسەردا بێت."
فەرمانگەى میدیا و زانیاری