Skip to the content

پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت

ڕۆژی دووشەممە، ٧ـی ئابی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستێك بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات، لە نێوان دوو کۆمپانیاى خۆماڵی و کۆمپانیایەکی ئیماراتی واژۆ کرا.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەبارەی هەناردەکردنی پەتاتە بۆ ئیمارات دەڵێت: "بڕی ١٢٠ تۆن پەتاتە بە پێنج بارهەڵگر، لە هەولێرەوە ڕەوانەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت".

بەرهەمی پەتاتەی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان ٦٥٠ هەزار تۆنە، "بۆ ناوخۆ ١٠٠ هەزار تۆن پێویستە و بڕیارە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار تۆن لەو پەتاتەیە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکرێت، چونکە لە ناوخۆ بەکار ناهێنرێتەوە".

لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی بۆ چەند هێندەی ئاستی خۆی زیادی کردووە، بە هۆی چاکیی بەرهەمەکەشەوە، خواستێكی زۆری لەسەرە، ئەمە جگە لەوەی لە لایەن براندە جیهانییەکانیشەوە برەوێکی زۆری پەیدا کردووە."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری