Skip to the content

چپسی نایترۆجینی کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان دەبێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە خۆیان بە دوور بگرن لە بەکارهێنانی چپسی نایترۆجینی کە بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین دروست دەکرێت و لە کاتی خواردنی، دووکەڵێکی سارد لە ناو دەم دروست دەبێت، دەشڵێت: ''ئەو جۆرە چپسە قەدەغە کراوە و ڕێگەپێدراو نییە و مەترسی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ بە تایبەت منداڵان هەیە.''
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت:''نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنییەک بیفرۆشێت. بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر خاوەنی هەر شوێنێک دەگیرێتە بەر.''
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات لە کاتی هەستکردن بەم گازە لە کاتی خواردنی چبس و خواردنی دیکەدا، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێریی بازاڕەوە بکەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری