حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژەكانی پشووی سەریساڵی ڕاگەیاند
بە پێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023 تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، پشووی سەریساڵ دەبێت.
لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023، تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەریساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لە 2ـی كانوونی دووەمی 2024ـیش، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری