Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا چەند پرسێک تاووتوێ دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی كانوونی یەكەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک تاووتوێ دەكات.

بڕگەیەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ماددە و بڕگەكانی ڕەشنووسی یەكەمی ڕێنماییی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان.

بڕگەیەکی دیکە تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری