بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ناحیەی تازە هێنرانە کایەوە
لە چوارچێوەی گرنگی دانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فراوانکردنی ناوچە ئیداریەکان و هێنانەکایەی ناحیەی تازە لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار ناحیەی تازە لە سنووری پارێزگای هەولێر هێنرانە کایەوە کە بریتین لە:-
١-هێنانە کایەی ناحیەی کۆڕێ و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
٢-هێنانە کایەی ناحیەی بەستۆڕە و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
٣-هێنانە کایەی ناحیەی بناری سەفین و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
٤-هێنانە کایەی ناحیەی بێستانە کە ناوەندەکەی گوندی بێستانە دەبێت و ترازاندنی لە قەزای دەشتی هەولێر .
هەر لە چوارچێوەی ئەم فەرمانەدا ژمارەیەک ناحیە و گوندیش سنووری ئیداری نوێیان بۆ دیاری کراوە کە پێشتر لە سنووری قەزاو ناحیەی دیکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوە:-
١-ترازاندنی ناحیەی دارەشەکران و بە تەواوی گوندەکانیەوە لە سنووری قەزای خەبات و لکاندنیان بە قەزای پیرمام .
٢-ترازاندنی گوندەکانی(شیوەپیران،ڕەسول بچکۆل) لە ناحیەی شۆڕش سەربە قەزای کۆیە و لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە.
٣-ترازاندنی گوندەکانی(کانی بزرە،ڕولکە،هەیتە کوژە، شاقازی، حەسەن موتریب، سۆفی برایم، پونگینە، میرەکانی خدر، چالەگردەرە، ئازیانە، قەشقە، خوڕخوڕ، دووشیوان، پەلکانە لە قەزای قوشتەپە، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر .
٤-ترازاندنی گوندەکانی(بێستانەی گەورە، سەرمەزرا، بێستانەی بچوک، ئۆمەرە سۆر) لە قەزای دەشتی هەولێر، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر.
فەرمانەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە بریتییە لە ڕێکەوتی ١٤ی١٢ی٢٠٢٣.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری
١٤ی کانوونی یەکەمی٢٠٢٣