Skip to the content

بە گوژمەی نزیكەی سێ ملیار دینار دەروازەیەكی نوێ بۆ شاری دیانای كۆن دروست دەكرێت

لە نوێترین پڕۆژە لە ئیدارەی سۆران؛ دەروازەیەکی نوێ بۆ دیانای کۆن دروست دەکرێت و تێچووی پڕۆژەکەش دوو ملیار و ٨٥٩ ملیۆن دینارە و سیمایەکەی جوان و شارستانی بە شارەكە دەبەخشێت.

یونس خورشید، سەرپەرشتیاری پرۆژەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "لە ماوەی دوو مانگدا پرۆژەی دەروازەی دیانای كۆن جێبەجێ دەكرێت، پرۆژەی دەروازەكە بە هەموو لایەنەكانییەوە لە كاتی خۆیدا جێبەجێ دەكرێت و پێش سەریساڵ تەواو دەبێت، كارەكان بە شەو و ڕۆژ بە ئەندازیار و كرێكار و كۆمپانیای ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێن، بۆیە لە 26ـی كانوونی یەكەم ئەم پرۆژەیە تەواو دەكرێت."

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کە تەواوی کارمەند و کرێکارەکانی دەستی کاری ناوخۆیین، جێبەجێ دەکرێت و ٢٤ کاتژمێریش کاری تێدا دەکرێت.

محەممەد عەبدوڵڵا، هاووڵاتییە و گوتی: "ئەم ژوورگەیەی دیانا پێشتر گرفتی ڕێكنەخراوی و پیسی هەبوو، بەڵام ئێستا حكومەتی هەرێم پرۆژەی دەروازەی بۆ دیانا جێبەجێ دەكات، ئەوەش خزمەتگوزارییەكی گرنگە و دەروازەكەی ڕاستەڕێ و جوان كردووە، كە سیمایەكی جوانی بە ناوچەكە بەخشیوە و سەلامەتیی شۆفێرانیش باشتر دەپارێزێت."

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندووەتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی مدیا و زانیاری