Skip to the content

بە گوژمەی نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دینار بەشێکی دیکەی شەقامەکانی خەلیفان قیرتاو کران

بە بڕی زیاتر لە ٣٩٧ ملیۆن دینار، کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی شەهیدان، لە قەزای خەلیفان قیرتاو و کۆنکرێت کران.

میدیا ئیسماعیل، ئەندازیاری پرۆژەکە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "پرۆژەی قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامەکانی گەڕەکی شەهیدان لە خەلیفان، لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە بە گوژمەی ٣٩٧ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار دینار جێبەجێ کراوە".

بەشێک لە هاووڵاتییانی ناوچەکە، لەبارەی پرۆژەکەوە دڵخۆشیی خۆیان بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەربڕیوە و پێیان وایە پرۆژەکە خزمەتێکی باش بە هاتوچۆی هاووڵاتییان دەکات.

کابینەی نۆیەم، لە چوار ساڵی پێشووی خۆیدا، تەنیا لە بوارى ڕێگە و گواستنەوەدا زیاتر لە ٩٩٧ پڕۆژە و لە بواری ژێرخان و خزمەتگوزارییش زیاتر لە ٤٢٧ پرۆژەی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە.

سەرباری بەردەوامیی قەیرانی دارایی، پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی شار و شارۆچکەکان بەردەوام بووە و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بەردەوام دەبن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری