Skip to the content

"تیروپشکی دادپەروەرانە" بۆ پێشکەشکارانی حەج لە هەرێمی کوردستان کرا

پرۆسەی تیروپشک "بە شێوەیەکی دادپەروەرانە" بۆ ناردنی پێشکەشکارانی حەج لە هەرێمی کوردستان کرا و بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی کوردستانیش دەڵێت: "پرۆسەکە دادپەروەرانە و ڕوون بوو".

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی کوردستان، لەوبارەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "ژمارەی ئەوانەی ناویان تۆمار کردبوو، ١٢١ هەزار و ٨٦٤ کەس بوون، لە ٢٠١٧ تاکوو ٢٠٢٣ ناویان تۆمار کردبوو، ڕێژەی ٪٦٠ بۆ ئەوانە بووە کە لە ٢٠١٧ەوە ناویان تۆمار کردبوو، ٪٤٠یش بۆ ئەوانە بوو کە ساڵی ٢٠٢٣ خۆیان تۆمار کردووە. زیاتر لە ٢ هەزار کەسیش بوونە یەدەگ، تا لە کاتی بۆشاییدا جێگە بگرنەوە."

نەقشبەندی ئەوەشی گوت: "ئەم گەشتە ئایینییە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هەموو مافێکی حاجییان و خزمەتگوزارییەکانیان لە ناوەوەی هەرێمی کوردستان و لە وڵاتی سعودییە لەبەرچاو دەگرێت."

پرۆسەی تیروپشکی پێشکەشکارانی حەج ڕۆژی شەممە، ١٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە شێوەیه‌کی ڕوون و ئاشکرا، بە ئامادەییی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سەرپەرشتیی نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و دوو دادوەر بەڕێوە چوو.

بۆ بينينى ناوه‌كان، كرته‌ له‌سه‌ر (لينكى ناوى ده‌رچووان) بكه‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری