Skip to the content

شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

لە 48 كاتژمێری داهاتوودا، نمەباران بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشبینییش دەكرێت بەفر و كڕێوە ناوچە شاخاوییەكان بتەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی كانوونی یەكەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما نزیک لە پلەكانی گەرمای ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی هەینی، 22ـی كانوونی یەكەم، لە کاتەکانی بەیانیدا باران لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات و پاشان کاریگەرییەکەی بۆ سەر هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە، لە هەندێک ناوچە بارانی مامناوەند دەبارێت، لە کاتەکانی دواینیوەرۆ لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمەباران دەبێت، ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک و هەولێر هەیە، پێشبینی دەکرێت بۆ ڕۆژی شەممە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر بێت .هاودەم پلەکانی گەرما نزیکەی 2 تـا 4 پلە نزمتر دەبنەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ 48 كاتژمێری ئاییندە :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاجیئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى

فەرمانگەی میدیا و زانیاری