Skip to the content

قیرتاوكردنی شەقامەكانی ناوچەی دەشتمرێ لە زاخۆ جێبەجێ دەكرێت

لە میانی پرۆژە بەردەوامەكانی حكومەت لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، نزیكەی 7 كیلۆمەتر ڕێگە لە ناوچەی دەشتمرێ جێبەجێ دەكرێت و 5 كیلۆمەتر ئاوەڕۆی بۆ دروست دەكرێت.
ماهیر ئەحمەد خەلەف، بەڕێوەبەری پرۆژەكە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "پرۆژەی قیرتاوكردن و ئاوەڕۆی ڕێگەی دەشتمرێ لە زاخۆ بەردەوامە و لە قۆناغی كۆتاییدایە؛ بەمزووانە پرۆژەكە كۆتایی دێت و دەكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان."
گوژمەی پرۆژەی چاککردن و قیركردنی شەقامی گوندی دەشتمرێ ٧ ملیار دینارە و ٥٠ کرێکاری ناوخۆیی کاری تێدا دەکەن.
بەشیر عومەر، هاووڵاتییەكی ناوچەكەیە و لەوبارەوە ڕەزامەندیی خۆی ڕاگەیاند و گوتی: "ئەم پرۆژەیە بۆ ناوچەكەمان پێویست بوو و لە چاوەڕوانیماندا بوو پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت."
هاووڵاتییەكی دیكە گوتی: "دروستكردنی ئەو شەقامانە و دانانی ئاوەڕۆ بۆیان یەكێك بوو لە پێویستییەكانی ئەو ناوچەیە كە كارئاسانی بۆ هاتوچۆ و كاری ڕۆژانەمان دەكات، سوپاسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكەین بۆ گرنگیپێدانی بەو ناوچەیە."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری