پەیامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هێزێکی لە یاسا دەرچوو ڕایگەیاندووە، لەڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردووە.
ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمدا بوونی نییە، بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانویەک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان