Skip to the content

شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ڕەشنووسی یاساى نەوت و گاز لەگەڵ وەزارەتى نەوتی فیدراڵى کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ى شوباتی ٢٠٢٣، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتنە بەغداى پایتەخت و لەگەڵ وەزارەتى نەوت کۆبۆوە بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژەی یاساى نەوت و گازی فیدراڵی.

شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکهاتبوون لە وەزیرى دارایی وەک سەرۆکى شاندەکە و وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و گوتەبێژى حکومەتی هەرێم و نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان؛ ئامادەبووانى کۆبوونەوەکەش لە لایەنى عێراقى فیدراڵ، بریتی بوون لە وەزیرى نەوت و هەردوو بریکارەکەى و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٩ـی شوباتی ٢٠٢٣