پڕۆژەی دووسایدی دەربەندیخان - كەلار دەستیپێكردەوە و دووسایدی كەلار- كفرییش تەواودەكرێت
لە میانی پڕۆژەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ڕێگەوبان، کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دەربەندیخان -کەلار دەستیپێکردەوە و پڕۆژەی دووسایدی كەلار-كفرییش تەواو دەكرێت. بۆ ئەو مەبەستە هەوڵ دەدرێت بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان بكرێت.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٣، کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دەربەندیخان-کەلار دەستیپێکردەوە، کە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری، بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، بڕیاری دا مانگانە بڕی ملیارێک دینار بەشێوەی چوار پێشینە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە خەرج بکرێت.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی ئیدارەی گەرمیان لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆژەی دەربەندیخان-كەلار و لایەنە داراییەكەی، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: "به مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، له ڕۆژی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٣، سه‌ردانی لقی سلێمانی و بانكی هه‌رێممان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه تەرخان بكرێت، كه به‌داخه‌وه له‌و ماوه‌یه به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی نه‌ختینه، به‌ڵێنده‌ر داوای ڕاگرتنی پڕۆژه‌كه‌ی ده‌كرد و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ئاگادار ده‌كرده‌وه كه چیتر ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانی لێ ئاگادار كرایه‌وه و ئه‌ویش نووسراوی بۆ بانك كرد، بۆ خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پڕۆژه‌كە. به‌ڕێوه‌به‌ری بانك بڕیاری دا هه‌فتانه ٢٥٠ ملیۆن دیناری بۆ خه‌رج بكرێت. پڕۆژه‌كه ئێستا ٥٨٪ ته‌واو بووه و پێویستی به ٥٨ ملیاری دیكه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ١٠٠٪ی ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌تی هاووڵاتییان."
لەبارەی دووسایدكردنی ڕێگەی كەلار-كفرییش دەڵێت: "پڕۆژه‌ی دووسایدكردنی ڕێگەی كه‌لار-كفری كه تا ئێستا ٩٤%ی ته‌واو بووه و پێویستی به سێ ملیار دیناره، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ١٠٠ % ته‌واو بكرێت؛ به‌ڕێوه‌به‌ری بانك به‌ڵێنی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی به‌ڵێنده‌ری داوه. به‌ده‌ر له‌وانه‌ش ١٣ پڕۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌بوون كه تایبه‌ت بوون به گرفتەكانی ڕێگەوبانی گونده‌كان كه ئاسته‌نگی بۆ گوندنشینان دروستكردبوو؛ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشهیهشمان وه‌رگرتووه، لە كاتی به‌رده‌ستبوونی پاره و بودجەی پێویست، دەستیان پێ دەكرێت."
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٩ـی شوباتی ٢٠٢٣