Skip to the content

بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەمئاوی سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ٣ ملیار دینار دا

لە بەردەوامیی گرنگیدان بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تەواوی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٢ ملیار و ٨٧٨ ملیۆن دینار بۆ لێدانی ٤٠ بیری ئاوی خواردنەوە دا. ئەم گوژمەیەش بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.
بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣