بەم ڕێنماییانە خۆت لە مەترسییەكانی بوومەلەرزە بپارێزە
یەكەم: لە باڵەخانە بەرزەکاندا:
١- کاتێک هەست بە بوومەلەرزە دەکەیت، لە کاتێکدا لەناو ژوورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا بۆ ژێر كەلوپەلێكی ئەستووری ناو ماڵ ببە، وەك: مێز یان مێزی ئۆفیس.
٢- ئەگەر ناتوانی بۆ دەرەوە ڕابكەی، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا پەنا بدە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.
٣- ئاگاداری کەوتنی بنمیچ و دیوار بن.
٤- ئاگاداری ئەو شتانە بە كە لەوانەیە لە تاق و ڕەفەکانەوە بەسەرتدا بكەون.
٥- ئاگاداری داڕمانی بنمیچی دووەمی ژوورەكە بن.
٦- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر و بەرگر بخەیتە سەر سەرت.
٧- ئاگاداری ڕۆیشتن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان بن، کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.
٨- خۆ بەدوورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە؛ باشتر وایە قادرمە لە كاتی هەڵاتن و چۆڵکردندا بەكاربێت.
٩- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تەواوبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەکان بچییەوە.
دووە: لە خانوودا:
١- لە ماڵەوە بەخێرایی دەرچن .
٢- ئەگەر ناتوانی بۆ دەرەوە ڕابكەی، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا پەنا بدە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.
٣- بە گۆشەیەکی ژوورەکە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.
٤- لە كەوتنی بنمیچ و شمەكی هەڵواسراو وریا بە.
٥- لە کەوتنەخوارەوەی کەرەستە لە ڕەفە و تاقەكان خۆ بە دوور بگرە.
٦- ئاگاداری کەوتنی بنمیچی لاوەکی بنە
٧- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر و بەرگر بخەیتە سەر سەرت .
٨- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەکان بچییەوە.