Skip to the content

بەم ڕێنماییانە خۆت لە مەترسییەكانی بوومەلەرزە بپارێزە

‎یەكەم: لە باڵەخانە بەرزەکاندا:

‎ ١-  کاتێک هەست بە بوومەلەرزە دەکەیت، لە کاتێکدا لەناو ژوورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا بۆ ژێر كەلوپەلێكی ئەستووری ناو ماڵ ببە، وەك: مێز یان مێزی ئۆفیس.

٢-  ئەگەر ناتوانی بۆ دەرەوە ڕابكەی، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا پەنا بدە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ ٣- ئاگاداری کەوتنی بنمیچ و دیوار بن.

‎٤-  ئاگاداری ئەو شتانە بە كە لەوانەیە لە تاق و ڕەفەکانەوە بەسەرتدا بكەون.

٥-  ئاگاداری داڕمانی بنمیچی دووەمی ژوورەكە بن.

٦- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر و بەرگر بخەیتە سەر سەرت.

‎٧- ئاگاداری ڕۆیشتن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان بن، کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.

‎٨- خۆ بەدوورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە؛ باشتر وایە قادرمە لە كاتی هەڵاتن و چۆڵکردندا بەكاربێت.

٩-  نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تەواوبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەکان بچییەوە.

دووە: لە خانوودا:

‎ ١-  لە ماڵەوە بەخێرایی دەرچن .

‎ ٢- ئەگەر ناتوانی بۆ دەرەوە ڕابكەی، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا پەنا بدە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ ٣- بە گۆشەیەکی ژوورەکە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ ٤-  لە كەوتنی بنمیچ و شمەكی هەڵواسراو وریا بە.

‎٥-  لە کەوتنەخوارەوەی کەرەستە لە ڕەفە و تاقەكان خۆ بە دوور بگرە.

‎٦- ئاگاداری کەوتنی بنمیچی لاوەکی بنە

‎ ٧- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر و بەرگر بخەیتە سەر سەرت .

‎ ٨- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەکان بچییەوە.