Skip to the content

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ پاڵپشتی قوتابییان

لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).

ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٣