Skip to the content

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندیی لەسەر نزیکەی ٣ هەزار پرۆژە دراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لەڕووی پاراستنی ژینگەوە ڕەزامەندیی لەسەر ٢ هەزار و ٨٦٨ پرۆژە لە بوارەکان وەبەرهێنان، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، نیشتەجێبوون، بازرگانی، کشتوکاڵ و تەندروستی داوە و ٢١ پرۆژەش بەهۆی لەبەرچاو نەگرتنی یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە ڕەتکردووەتەوە.

بەپێی داتاکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە دواداچوون و پشکنینی بۆ هەزاران پرۆژە و وەرگرتنی نموونەکانیان لە تاقیگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بووە، لەگەڵ دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ ژمارەیەک لە دەرچووانی ژینگە و بەڕێوەبردنی هەڵمەتی هۆشیاریی ژینگە و سزادانی سەرپێچیکارانی ژینگە و بەشێکی دیکەی چالاکییەکانی لە ساڵی رابردوو بووە.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانەی خوارەوە داوە:

هەولێر: (١٢٥٣) پڕۆژە.

سلێمانی: (٩٠٢) پڕۆژە.

دهۆک: (٣٢٢) پڕۆژە.

هەڵەبجە: (١٨) پڕۆژە.

ڕاپەرین: (١٤١) پڕۆژە.

گەرمیان: (٢٣٢) پڕۆژە.

کۆی گشتی: (٢ هەزار و ٨٦٨)  پڕۆژە.

ئەم پڕۆژانەی خوارەوەش لەبەر نەگونجانیان لەگەڵ یاسا و ڕێنماییەکانی ژینگە ڕەت کراونەتەوە.

هەولێر : (.) پڕۆژە.

سلێمانی : (١١) پڕۆژە.

دهۆک: (٣) پڕۆژە.

هەڵەبجە: (.) پڕۆژە.

ڕاپەڕین: (٤) پڕۆژە.

گەرمیان: (٣)  پڕۆژە.

کۆی گشتی: (٢١) پڕۆژە.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، ٢ هەزار و ٨٩٥ کەیسی یاسایی لە بوارەکانی کەیسەکانی دادگا و ئاگادارکردنەوە و سزا و پێبژاردن و بەڵێننامە بەم شێوەیەی خوارەوە لە پارێزگا وئیدارە سەربەخۆکان هەبووە:

هەولێر

  • دادگا: (٦٦) کەیس.
  • ئاگادارکردنەوە: (١٣) کەیس.
  • سزا و پێبژاردن: (٢٣) کەیس.
  • بەڵێننامە: (٥٢٧) کەیس

سلێمانی

  • دادگا: (٢٠٢) کەیس
  • ئاگادارکردنەوە: (٢١٩) کەیس
  • سزا و پێبژاردن: (٣٧) کەیس
  • بەڵێننامە: (٩١٠) کەیس

دهۆک

  • سزا و پێبژاردن: (٤٣) کەیس
  • بەڵێننامە: (٦٥٠) کەیس

هەڵەبجە

  • دادگا و ژمارەی سکاڵا: (٨) کەیس
  • سزا و پێبژاردن: (٢١) کەیس
  • بەڵێننامە: (٢٤) کەیس

ڕاپەڕین

  • دادگا: (٣) کەیس
  • بەڵێننامە: (٦٥) کەیس

گەرمیان

  • دادگا: (٢) کەیس
  • سکاڵا: (٨) کەیس

لیژنەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ساڵی ٢٠٢٢، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییە ژینگەییەکان، پشکنین و بەدواداچوون بۆ ٤ هەزار و ٨٩٥ پڕۆژە کردووە:

هەولێر: (٧٣٤) پڕۆژە

سلێمانی: (هەزار و ٩٠١) پڕۆژە

دهۆک: (٢ هەزار و ١٦) پڕۆژە

هەڵەبجە: (٥٠) پڕۆژە

گەرمیان: (٧٦) پڕۆژە

ڕاپەرین: (١١٨) پڕۆژە

تاقیگەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ساڵی ڕابردوو لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، ٣ هەزار و ٢٥٨ نموونەیان وەرگرتووە و پشکنینیشیان بۆ ٢٨ هەزار و ٨٢٨، پڕۆژە کردووە.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە مەبەستی دۆزینەوەی دەرفەتی کار و دامەزراندنی دەرچوانی ژینگە، ٦٦، دەرچووی ژینگەی لەسەر پرۆژەکانی کەرتی تایبەت داناوە.

هەڵمەتی هۆشیاری و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی ژینگە لەسەر ئاستی هەرێم بەشێکی گرنگی چالاکیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بووە و بەم شێوەیەی خوارەوە هەزار و ١٦٦ چالاکی  بۆ هۆشیاریی ژینگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان جێبەجێ کردووە:

دیوانی دەستە: (٤٢٨) چالاکی

هەولێر : (١١٧) چالاکی

سلێمانی: (٧٦) چالاکی

دهۆک: (٢١٥) چالاکی

هەڵەبجە: (١٥) چالاکی

ڕاپەرین: (١٥٩) چالاکی

گەرمیان: (١٥٦) چالاکی

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢