شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، به‌هۆی کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست كه ئێستا ڕووى لە هه‌رێمی كوردستان کردووە، بەفر و باران ناوچه جیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تا ڕۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆكه، سەرباری بەفر و باران، بارستە هەوایەکى ساردیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و لە ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممەدا ئەم بارستە هەوایە كاریگه‌رتر دەبێت و پلەکانى گەرما دادەبەزن.
کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان بە گشتى له نێوان نیمچەهەور و هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچه و بەفر بارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان. پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك دادەبەزن و خێرایى با بەشێوەیەكی مامناوەند له‌نێوان ١٠ بۆ ١٥ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش ٨-١٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئاسمان هەورى ته‌واو دەبێت؛ باران بارین لە تەواوى ناوچەکه و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان ده‌ستپێده‌كات. ئاستى دابارین لە دواینیوەڕۆ و ئێوارە زیاتر دەبێت. لە شەویشدا لێزمە بارانی تاوتاو ده‌بارێت. پلەکانی گەرما بۆ ١-٢ پلەی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه و خێرایى با له‌نێوان ١٠-٢٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و مەوداى بینینیش لەنێوان ٧- ٩ كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌و شوێنانه‌ی باران ده‌بارێت، مه‌ودای بینین بۆ ٥-٧ كیلۆمه‌تر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا به‌م شێوه‌یه:
-هەولێر : ١٢ پلە.
-سلێمانی: ١٠ پلە.
-دهۆک: ١٠ پلە.
-کەرکوک: ١٤ پلە.
-هەڵەبجە: ١٠ پلە.
-زاخۆ : ٩ پله.
-سۆران : ٤ پلە.
-گەرمیان: ١٦ پلە.
پێگه‌ی فه‌رمیی حكومه‌ت
٢٩ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣