دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندیی لەسەر نزیکەی ٣ هەزار پرۆژە دراوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لەڕووی پاراستنی ژینگەوە ڕەزامەندیی لەسەر ٢ هەزار و ٨٦٨ پرۆژە لە بوارەکان وەبەرهێنان، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، نیشتەجێبوون، بازرگانی، کشتوکاڵ و تەندروستی داوە و ٢١ پرۆژەش بەهۆی لەبەرچاو نەگرتنی یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە ڕەتکردووەتەوە.
بەپێی داتاکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە دواداچوون و پشکنینی بۆ هەزاران پرۆژە و وەرگرتنی نموونەکانیان لە تاقیگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بووە، لەگەڵ دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ ژمارەیەک لە دەرچووانی ژینگە و بەڕێوەبردنی هەڵمەتی هۆشیاریی ژینگە و سزادانی سەرپێچیکارانی ژینگە و بەشێکی دیکەی چالاکییەکانی لە ساڵی رابردوو بووە.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانەی خوارەوە داوە:
هەولێر: (١٢٥٣) پڕۆژە.
سلێمانی: (٩٠٢) پڕۆژە.
دهۆک: (٣٢٢) پڕۆژە.
هەڵەبجە: (١٨) پڕۆژە.
ڕاپەرین: (١٤١) پڕۆژە.
گەرمیان: (٢٣٢) پڕۆژە.
کۆی گشتی: (٢ هەزار و ٨٦٨) پڕۆژە.
ئەم پڕۆژانەی خوارەوەش لەبەر نەگونجانیان لەگەڵ یاسا و ڕێنماییەکانی ژینگە ڕەت کراونەتەوە.
هەولێر : (.) پڕۆژە.
سلێمانی : (١١) پڕۆژە.
دهۆک: (٣) پڕۆژە.
هەڵەبجە: (.) پڕۆژە.
ڕاپەڕین: (٤) پڕۆژە.
گەرمیان: (٣) پڕۆژە.
کۆی گشتی: (٢١) پڕۆژە.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، ٢ هەزار و ٨٩٥ کەیسی یاسایی لە بوارەکانی کەیسەکانی دادگا و ئاگادارکردنەوە و سزا و پێبژاردن و بەڵێننامە بەم شێوەیەی خوارەوە لە پارێزگا وئیدارە سەربەخۆکان هەبووە:
هەولێر
- دادگا: (٦٦) کەیس.
- ئاگادارکردنەوە: (١٣) کەیس.
- سزا و پێبژاردن: (٢٣) کەیس.
- بەڵێننامە: (٥٢٧) کەیس
سلێمانی
- دادگا: (٢٠٢) کەیس
- ئاگادارکردنەوە: (٢١٩) کەیس
- سزا و پێبژاردن: (٣٧) کەیس
- بەڵێننامە: (٩١٠) کەیس
دهۆک
- سزا و پێبژاردن: (٤٣) کەیس
- بەڵێننامە: (٦٥٠) کەیس
هەڵەبجە
- دادگا و ژمارەی سکاڵا: (٨) کەیس
- سزا و پێبژاردن: (٢١) کەیس
- بەڵێننامە: (٢٤) کەیس
ڕاپەڕین
- دادگا: (٣) کەیس
- بەڵێننامە: (٦٥) کەیس
گەرمیان
- دادگا: (٢) کەیس
- سکاڵا: (٨) کەیس
لیژنەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ساڵی ٢٠٢٢، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییە ژینگەییەکان، پشکنین و بەدواداچوون بۆ ٤ هەزار و ٨٩٥ پڕۆژە کردووە:
هەولێر: (٧٣٤) پڕۆژە
سلێمانی: (هەزار و ٩٠١) پڕۆژە
دهۆک: (٢ هەزار و ١٦) پڕۆژە
هەڵەبجە: (٥٠) پڕۆژە
گەرمیان: (٧٦) پڕۆژە
ڕاپەرین: (١١٨) پڕۆژە
تاقیگەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ساڵی ڕابردوو لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، ٣ هەزار و ٢٥٨ نموونەیان وەرگرتووە و پشکنینیشیان بۆ ٢٨ هەزار و ٨٢٨، پڕۆژە کردووە.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە مەبەستی دۆزینەوەی دەرفەتی کار و دامەزراندنی دەرچوانی ژینگە، ٦٦، دەرچووی ژینگەی لەسەر پرۆژەکانی کەرتی تایبەت داناوە.
هەڵمەتی هۆشیاری و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی ژینگە لەسەر ئاستی هەرێم بەشێکی گرنگی چالاکیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بووە و بەم شێوەیەی خوارەوە هەزار و ١٦٦ چالاکی بۆ هۆشیاریی ژینگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان جێبەجێ کردووە:
دیوانی دەستە: (٤٢٨) چالاکی
هەولێر : (١١٧) چالاکی
سلێمانی: (٧٦) چالاکی
دهۆک: (٢١٥) چالاکی
هەڵەبجە: (١٥) چالاکی
ڕاپەرین: (١٥٩) چالاکی
گەرمیان: (١٥٦) چالاکی
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢