کاروانێکی دیکەی نەوتی سپی دەگەیێندرێتە هەرێمی کوردستان
حکومەتی فیدراڵی بڕیاری ناردنی كاروانێكی دیکەی نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەدات و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە نەوتەکە دەگات.
سەبارەت بە بڕی نەوتەکە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئاشکرای کرد، بڕەکە ٦٠ تەنكەرە کە دەکاتە دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی و بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەكرێت.
لەبارەی پڕۆسەی دابەشکردنەکەیەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، ڕایگەیاند: لەم بڕە نەوتە ٣٠ تەنكەر بۆ پارێزگای هەولێر، دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دابیندەکرێت، هەروەها ٣٠ تەنكەریش بۆ پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دابیندەکرێت.
دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە، چاوەڕواندەکرێت راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دابەزێت و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیش خێراتر بکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣