Skip to the content

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێتەوە

لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکان و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی کاروباری دانیشتوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی،بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە، ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە ١١ـی تەمموزی ٢٠٢٣ جێبەجێ دەکرێت.