زیاتر لە 3 ملیار دینار بۆ جێبەجێ کردنی چەند پرۆژەیەک لە پارێزگای دهۆک تەرخان دەکرێت
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 3 ملیار و 11 ملیۆن دینار دا، بەمەبەستی دروست کردنی چەند پڕۆژەیەکی ئاو لە پارێزگای دهۆک.
پرۆژەکانیش بریتین لە پرۆژەی ئاوی دهۆک، پرۆژەی ئاوی دەوروبەری دهۆک و پرۆژەی ئاوی ئاکرێ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری