Skip to the content

بەنداوێکی دیکە لە دهۆک تەواو دەکرێت و شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە

پرۆژەى بەنداوی "گەلیی بەنداوا" لە قەزاى سێمێل دەستی بە کار کردەوە و وەکوو دووەم بەنداوی بچووک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک تەواو دەکرێت.

فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، لەبارەی پڕۆژەکەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیارى ڕاگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە لە دواى بەنداوى خنس لە دهۆک، بە گوژمەى ٧ ملیار دینار لەسەر بودجەى حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت".

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، ئەوەشی گوت: "کارکردن لە بەنداوەکە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە وەستابوو کە نزیکەى ٣٧%ى تەواو بووە. ئێستا بەنداوەکە لەلایەن فەرمانگەى ئەندازەى پڕۆژە و بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک کارى لەسەر دەکرێت؛ بە تەواوبوونیشی نزیکەى ٦ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆى دەگرێت".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری