Skip to the content

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی ئاداری ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.

لەو سەردانەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەندین پرسی گرنگیی تایبەت بە هەولێر و بەغدا تاوتووێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٤ـی ئاداری ٢٠٢٣