Skip to the content

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

سێشەممە ٢٨ـی ئادار، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا دەکاتەوە و بەردەوامی بە دانووستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەدەن.
شاندەکە پێکهاتووە لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری کە سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و هەریەک لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەندامی شاندەکەن.
ئەم شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە بەغدا گفتوگۆ لەسەر پرسی نەوت دەکەن و درێژە بە دانووستاندنەکان دەدەن بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، بڕیاریشە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر ئاستی باڵا ئەنجامبدرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٣