٢٠٠ ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان
حکومەتی عێراق، ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی مووچەی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "بڕی ٢٠٠ ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و هەفتەی ڕابردووش بڕی ٢٠٠ ملیاری دیکە نێردرابوو".
پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی ٤٠٠ ملیار دینار خرابووە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری