کـارگـەی زۆم بـۆ بـەرھـەمـە شـیـرەمـەنـیـیەکـان لـە قـەزای مـێـرگـەسـۆر کـرایـەوە
بـە ئـامـادەبـوونـی مـەسـرور بـارزانـی، سـەرۆکـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و بـە بـەشـداریی د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و ژمـارەیـەک لـە وەزیـران و بـەرپـرسـانـی مـیـری و حـزبـی و جوـوتـیـاران، کـارگـەی زۆم بـۆ بـەرھـەمـە شـیـرەمـەنـیـیـەکـان لـە قـەزای مـێـرگـەسـۆری دەڤـەری بـارزان کـرایـەوە.
یـەکـێـک لـە ئـامـانـجـەکـانـی کـارگـەکـە دابـیـنـکـردنـی داھـاتـێـکـی بـەردەوامـە بـۆ گـونـدنـیـشـیـنـان و ئـاژەڵـداران لـە ڕێـگـەی کـڕیـنـی شـیـری ئـاژەڵـەکـانـیـان و پـاشـان کـۆکـردنـەوەیـان لـە ٢٠ بـانـکـی تـایـبـەت بـە شـیـر وەرگـرتـن.
ئـامـانـجـێـکـی دیـکـەی کـارگـەی شـیـرەمـەنـی زۆم ڕەخـسـانـدنـی ھـەلـی کـارە بـۆ جـووتـیـاران و گـاوداران و خـەڵـکـی نـاوچـەکـە، بـەشـێـوەیـەک زیـاتـر لـە ١٠٠ ھـەلـی کـاری ڕاسـتـەوخـۆ و زیـاتر لـە ٢٧٠٠ ھـەلـی کـاری نـاراسـتـەوخـۆی ڕەخـسـانـدووە؛ ئـێـسـتـادا بـەرھـەمـەکـە تـەنـھـا بـۆ نـاوخـۆی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـە.
کـارگـەی شـیـرەمـەنـیی زۆم پـرۆژەیـەکـی وەبـەرھــێـنـانـە، ژمـارەی مـۆڵـەتـی ١١٤٥ ـە، لـە ٢٠٢٢/١١/٢١ لـە دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان مـۆڵـەتـی یـاسـایـیی وەرگـرتـووە.