Skip to the content

حەوت پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوەی هەولێر جێبەجێ دەكرێن

بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، حەوت پرۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام و دروستكردنی ئاوەرۆ لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شارۆچكەكەش لە قۆناخی جێبەجێكردندان و ''بە تەواوبوونیان ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەرزتر دەبێتەوە".

پڕۆژەی دانانی قاڵبی کربستون و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لەپێش مزگەوتی برایان بە گوژمەی ٨٠ ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و ٩٠٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەمی شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ گوژمەی دوو ملیار و ٥٣٦ ملیۆن و ٦٧٦ هەزار دینار، جێبەجێ دەکرێت و ٥٥٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان بە گوژمەی ٦٣١ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و ٣٧٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی ٩٣٠ ملیۆن و ٦٥٥ هەزار دینار، جێبەجێ دەکرێت و ٧٠٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ڕاپەڕین بە گوژمەی ٧٠ ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و ٤٠٪ـی کارەکانی تەواو بووە.

پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی ملیارێک دینار، جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە بە گوژمەی ٧٩ ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و ٨٠٪ـی کارەکانی تەواو بووە.