سەرۆکوەزیران ڕەزامەندیی دا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەویەکانی کەرتی 21ـی تۆبزاوە ئەحمەد
بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زەویەکانی کەرتی (٢١)ـی تۆبزاوە ئەحمەد، لە سنووری شارەوانیی ھەولێر ھاوشێوەی زەوی سندووقی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی بوونەتە ھۆکاری دروستکردنی ئەو کێشەیە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری