Skip to the content

سەگە بێلانەکانی هەولێر لە شەڵتەرێکدا کۆ دەکرێنەوە و خزمەت دەکرێن

لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەگی کوچە و کۆڵانەکانی هەولێر، شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دروست دەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەولێرەوە خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت".

ڕەوەز سدیق، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەڵتەرى سەگە بێلانەکان، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کردووە و دەڵێت: "ئامانج لە دروستکردنی ئەم شەڵتەرە، کۆکردنەوەى سەگە بێلانەکانی شەقامەکانی شارى هەولێرە".

گوژمەی دروستکردنی شەڵتەرەکە، ٤٥٥ ملیۆن دینارە و ڕووبەرەکەشی ٤٩ هەزار مەتر دووجایە، کە دەکاتە ٢٠ دۆنم زەوی و لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت.

لەبارەی گرنگیی پڕۆژەکەوە، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەڵتەرى سەگی بێلانە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "مەترسیی گازگرتن و پەلاماردان لەسەر هاووڵاتییان کەم دەکاتەوە و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی هێرشی سەگ بۆ سەر هاووڵاتییان دەگرێت".

خزمەتگوزارییەکانی ئەم شەڵتەرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەولێرەوە بۆ سەگە بێلانەکان دابین دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری