Skip to the content

پێشبینیی خۆڵبارین دەکرێت؛ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت: "ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئایار، ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن”.

بەپێی ئەو پێشبینییەی کە ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشینیی ئەوەشی کردووە بەهۆی زیادبوونی خێراییی با، تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و بەو هۆیەوەش “مەودای بینین کەم دەبێتەوە”.

ئەوەش ئاشکرا کراوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئایار، خێراییی با چالاکتر دەبێت بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، “ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، چڕتر دەبێتەوە”.

لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرما، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەوەی ڕاگەیاندووە، پلەکانی گەرما، دوو پلە دادەبەزن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری