Skip to the content

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران دەبارێت و هەورەبرووسکەی لەگەڵە

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی کەشوهەوای دوو ڕۆژی کردووە و دەڵێت "بە گشتی ئاسمان هەورە و باران دەبارێت”.

کەشوهەوای ڕۆژی شەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٣ بەمشێوەیە دەبێت؛ ئاسمان هەوری باراناوییە و هەورەبرووسکەشی لەگەڵدا دەبێت. هەندێکجاریش بارانی بەلێزمە دەبارێت.

پلەکانی گەرما ٥ تاکوو ٧ پلە دادەبەزن و خێراییی با لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. ئاراستەی با ڕووەو باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت و مەودای بینین لەنێوان ٦ تاکوو ٨ کیلۆمەتر دەبێت.

کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە ٢١ـی ئایاری ٢٠٢٣، بەمشێوەیە دەبێت؛ ئاسمان هەورە، لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و هەورەبرووسکەشی لەگەڵدا دەبێت، بەڵام لەدوای نیوەرۆی هەمان ڕۆژ کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێتەوە.

پلەکانی گەرما ١ تاکوو ٢ پلە دادەبەزن و خێراییی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. ئاراستەی با ڕووەو باشووری ڕۆژئاوا دەبێت و مەودای بینین لەنێوان ٧ تاکوو ٩ کیلۆمەتر دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری