لە 48 كاتژمێری ئاییندەدا كەشوهەوا باراناوی دەبێت و پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان لە تەواوى هەرێمی كوردستان هەوراوی دەبێت، نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ ڕێژەی دابارین زیاد دەبێت، بە جۆرێک نمەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە. ئەمە بەفربارینیشی بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم لەگەڵدا دەبێت. پاشان کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی شەودا لاواز دەبن و کاریگەریی کەمی لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەمێنێتەوە؛ پلەکانی گەرما بەگشتی 2-3 پلە نزم دەبنەوە.
ڕۆژی سێشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانی بەرەبەیاندا. پاشان کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت و ئاسمان بەرەو پەڵەهەور و ساماڵ دەگۆڕێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە، بەتایبەتی لە هەندێ ناوچەی پارێزگای دهۆک. پلەکانی گەرما بە نزیكەیی لەگەڵ ڕۆژی پێشتردا هاوتا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمی كوردستان:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى
حاجیئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
فەرمانگەی میدیا و زانیاری