Skip to the content

100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا لەسەر چارەسەرکردن و چاندنی مۆخ بۆ ١٠٠ تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ڕاسپێردران بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشەکان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخی تەندروستی توشبووان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکاتە بنەما بۆ ڕیزبەندی کردنیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە دەرەوەی وڵات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری