Skip to the content

شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بە پێی پێشبنییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرمییش چەند پلەیەك دادەبەزن.
بەپێی ئەو پێشبنییانە، ئەمڕۆ دوو شەممە، 13ی تشرینی دووەمی 2023، کەشوهەوا لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان .هاوكات پلەکانی گەرمی 1-2 پلە نزم دەبنەوە.
ڕۆژی سێشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2023، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت. لە کاتەکانی دواینیوەڕۆش کاریگەریی دابارین زیاتر دەبێ و بەشێوەی پچرپچر، باران زۆر ناوچەی هەرێمی كوردستان و ناو شارەكان دەگرێتەوە. هاوكات پلەکانی گەرمی 1-2 پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا :
هەولێر : 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 28 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى
حاجیئۆمەران : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 22 پلەى سیلیزى


فەرمانگەی میدیا و زانیاری