لە 48 كاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ڕۆژانی یەكشەممە و ڕۆژی دووشەممە، شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرمییش نزمتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2023، لە دواى نیوەڕۆوە کاریگەریى شەپۆلێکى بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەست پێ دەکات؛ سەرەتا بارانبارین مامناوەند دەبێت، پاشان بە لێزمە دەبارێت و هەورەتریشقە لە کاتەکانى ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاد دەكات.
لە درەنگانی شەودا، کاریگەرىی ئەم شەپۆلە دەگاتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین، زۆرترین ڕێژەى دابارین لە پارێزگاى دهۆک (شیلادزێ، ئامێدى، چەمانکى، ئاکرێ) دەبێت. هەروەها خێراییى با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکووک لە کاتەکانى دواینیوەڕۆ زیاد دەكات.
ڕۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت، لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لێزمەبارانى بەردەوام و هەندێ کات مامناوەند دەبێت. شەپۆلێکى بەفربارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە؛ کاریگەریى ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەودا لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ 28 كاتژمێری ئاییندە:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاجیئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
فەرمانگەی میدیا و زانیاری