Skip to the content

پرۆژەی دروستكردنی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە دهۆك بە گوژمەی ١٣ ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت

لە شاری دهۆك، پرۆژەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی شەقامی بارزان، كە لە دوو ڕێڕەوی پێچكردنەوە (یوتێرن) پێكدێت، بە گوژمەی ١٣ ملیار و ١٥٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

نەورۆز ئەحمەد، ئەندازیاری پرۆژەكە، لەوبارەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گووت: "پرۆژەکە لە دوو یوتێرن پێکهاتووە، یەکێکیان لە نزیک خواردنگەی گەڤەرکییە و ئەوەی دیکەش دەکەوێتە نزیک شندۆخ. ماوەی ٤٥٠ ڕۆژ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دیاری كراوە، تا ئێستاش ٦٦%ی پرۆژەكە تەواو بووە و لە مانگی شوباتی ئایندەدا هەمووی تەواو دەكرێت."

نەورۆز ئەحمەد گوتیشی: "گوژمەی پرۆژەكە ١٣ ملیار و ١٥٠ ملیۆن دینارە و لەسەر ئەركی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، جێبەجێ دەكرێت، بە تەواوبوونی پرۆژەكەش، شەقامی بارزان لە دهۆك، قەرەباڵغیی زۆری لەسەر نامێنێت و هاتوچۆی هاووڵاتییان ئاسانتر دەبێت."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری