Skip to the content

پشتیوانیی حكومەت بەرهەمهێنانی سامانی ماسی لە هەرێمی كوردستان فراوان كردووە

لە هەرێـمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی گۆشتی ماسی زیاتر لە سێ هەزار تۆنە و ئێستا گەورەترین پرۆژەی ماسی لە پارێزگای دهۆکە.
لە هەرێمی کوردستان، ٤١٢ پرۆژەی مۆڵەتپێدراو هەن کە گۆشتی ماسی بەرهەم دێنن؛ چوار پرۆژەی حکومییش بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی هەن.
ئەو پرۆژانە زیاتر لە ٣ هەزار هەلیکاریان بۆ دەستی کاری ناوخۆیی ڕەخساندووە کە سەرمایەی پرۆژەکان زیاتر لە ٣٠ ملیار دینارە.
بەرهەمی ماسی لە هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ تۆن ماسییە؛ هەرێمی کوردستان پێویستیی بە نزیکەی ٨٠ هەزار تۆن ماسی لە ساڵێکدا هەیە، تا بگاتە ئاستی خۆبژێوی.
کابینەی نۆیەم لێخۆشبوونی گومرگی بۆ پرۆژەکانی بەرهەمی ماسی دەر کردووە و کارەباکەشیان بە نرخی کارەبای کشتوکاڵی نەك بازرگانی بۆ هەژمار دەكرێت، تاكوو تێچووی بەرهەمهێنانیان لەسەر كەم ببێتەوە و بەرهەم زیاد بكات.
پەرەپێدانی سامانی ماسی و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، بەرنامەی کابینەی نۆیەمە و هەوڵەکان بۆ گەیاندنی بە ئاستی خۆبژێوی لە سامانە جۆربەجۆرەكانی ئاژەڵداری بەردەوامە. بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت بەرهەمهێنانی سامانی ماسی بگەیەنێتە ئاستێكی بەرزتر.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری