سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانى هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە
رۆژی سێشەممە ٣ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری