سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد
ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د.جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەردانی وەزارەتی شاروانی و گەشتوگوزاری کرد و لە لایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پێشوازیی لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئامادەی بوو، باس لە نەخشەڕێگەی نوێی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کرا و بۆ ئەو مەبەستەش بە گرنگی زانی كە هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕووی میدیاییەوە هەبێت.
هەر لە دیدارەکەدا چەند تەوەرەیەکی تری تایبەت بە هەڵمەتێكی نیشتمانی، سەبارەت بە ناساندنی پێگە گەشتیارییەكان و بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی گەشتیاری تاووتوێ كران.
سەرۆكی فەرمانگەی میدیای و زانیاری، ئامادەییی هەر جۆرە هەماهەنگی و كاركردنێکی پێكەوەیی لە ڕووی میدیاییەوە دەربڕی، بەتایبەتی لە پرسی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ و پۆستەر و بڵاوكردنەوەی هەواڵ و چالاكی و گرێدانی پەیوەندیی میدیایی لەگەڵ میدیای ناوخۆ و بیانی، بۆ ناساندنی پێگە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری