شاندێکی حکومەتی هەرێم سبەى سەردانی بەغدا دەکەن
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەران کۆ دەبنەوە.
سبەی سێشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لەسەر پێشنیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا؛ ڕۆژی چوارشەممەش لەبارەی پرسەکانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبنەوە.
شاندەکە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێک دێن.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری