وەزیرى تەندروستیی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە بەغدایە
![](/media/22813/1697sdfsdf444467406.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133419181150000000)
د. سامان بەرزنجی، وەزیرى تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی کۆ دەبێتەوە و پرسی بودجەی حاکیمە، پەیوەست بە پێداویستییە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵدا تاووتوێ دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری بەغدای کرد و چاوی بە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکەوێت؛ ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییە وەک لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣دا هاتووە؛ کە پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ جێبەجێی بکات.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری